چاوەڕوانی
بڕیار وابوو
کەدێی بۆ لام.
گوتم چی بکەم؟
چی بۆ بڵێم؟
کاتَی هاتی ، هەرخۆت نەبوویت.
باوشێک نیگاوو
چەپکێ وشەوو
پڕ دنیایەک خۆشەویستیت بۆهێنام.
کاتی گەڕانەوەت هەمووت
لەگەڵ خۆت بردەوە.
منیش
بیرم
مێشکم
ڕۆحم.
بەڵام دوای تۆ
پەژارەکان
یەک لە داوی یەک کوژانەوە.
+ نوشته شده در پنجشنبه هفتم شهریور ۱۳۹۲ ساعت 19:20 توسط ناصر احمدی
|