خولانەوە لە بۆشاییدا
خولانەوە لە بۆشاییدا
کەس لە هەناسەکانم ناگات
وێران ئەبم
یانی تۆ وا مەڵێ :
جانتاکەم ماڵمەوولە کۆڵمدایە ،
جانتاکەم پڕە لە ژن .
دڵم جیهانمەوو لە سینگمدایە ، دڵم پڕە لە نیشتمان .
[ ماشینە کان پڕن لە دۆعا ]
کەوشە کانیشم ماڵمە
کەچی لەویش ماوەیەکە جێم نابێتە وە !
بڕوم ؟
نەڕوم ؟!
هەرناڕوموو ناگەڕێمە وە
تۆیش لە گەڵمی
چیمەن کچێکە منی بۆ من ئەوێ
ئە و کابرایە ژنێکە
خوا
لە کەوشی منداڵە کەیدا ئەبینێ .
لە زۆرترین کات پێت ئە گەم !
ئەم خولانەوە بۆچییە
داهاتوومان ئایەندەیە .
ئایەندە مان هێلکەی خوایە
ئایەندەمان ڤستیواڵی تە متومانە .
[نێوان من و تۆ کاولە ]
ئایەندەمان
ئایەندەمان
ئایەندەمان
ئایەندەمان بۆشاییە .
ئەم مێژوە
چە ڕیکەوتێکی خوێڕیە
ئەم میژوە ئایەندەمانە .
ئایە ندەمان
چارە نوسمان
داهاتوومان
ئایەندەمانە ؟!
کە وڵاتم خۆش ئە وێ
یانی گوناحی لاوە لا .
بۆلە هناسە کانم ناگەی
خۆمن
لە بێتاقەتیە کانی خومدا جیم نابێتە وە .
کەس لە هەناسەکانم ناگات
وێران ئەبم
یانی تۆ وا مەڵێ :
جانتاکەم ماڵمەوولە کۆڵمدایە ،
جانتاکەم پڕە لە ژن .
دڵم جیهانمەوو لە سینگمدایە ، دڵم پڕە لە نیشتمان .
[ ماشینە کان پڕن لە دۆعا ]
کەوشە کانیشم ماڵمە
کەچی لەویش ماوەیەکە جێم نابێتە وە !
بڕوم ؟
نەڕوم ؟!
هەرناڕوموو ناگەڕێمە وە
تۆیش لە گەڵمی
چیمەن کچێکە منی بۆ من ئەوێ
ئە و کابرایە ژنێکە
خوا
لە کەوشی منداڵە کەیدا ئەبینێ .
لە زۆرترین کات پێت ئە گەم !
ئەم خولانەوە بۆچییە
داهاتوومان ئایەندەیە .
ئایەندە مان هێلکەی خوایە
ئایەندەمان ڤستیواڵی تە متومانە .
[نێوان من و تۆ کاولە ]
ئایەندەمان
ئایەندەمان
ئایەندەمان
ئایەندەمان بۆشاییە .
ئەم مێژوە
چە ڕیکەوتێکی خوێڕیە
ئەم میژوە ئایەندەمانە .
ئایە ندەمان
چارە نوسمان
داهاتوومان
ئایەندەمانە ؟!
کە وڵاتم خۆش ئە وێ
یانی گوناحی لاوە لا .
بۆلە هناسە کانم ناگەی
خۆمن
لە بێتاقەتیە کانی خومدا جیم نابێتە وە .
+ نوشته شده در پنجشنبه هفتم شهریور ۱۳۹۲ ساعت 19:41 توسط ناصر احمدی
|