*‌‌ درێژترین شێعرم بۆ قووڵترین عەشق کە پڕە لە هیوا *

                                               بۆ داگیرکەرێک لە نژادی وەنەوشە
                                             و
             کوڕێک لە تەباری گریان

  وتم :
لە وەرزی پڕتەقاڵ
بێزوو بە پرتەقاڵ ئەکەم ،
  وتت :
بێزار ئەبی لەپرتەقاڵ.

)وام ئەزانی لە خوێندنەوەی پەنجەکانت هەموویانم لەبەر کردوون(

            کە بەنەوشت لە بەر کردوو
                 بە دەم گۆرانی شارام وتنەوە هاتی بۆلام،
                            ئیتر بێزارم لە ( مەمک) ە .

کە لێومت مژی
     لە سەر لێوم
          گمەی کۆتر و
             چڵێک نێرگز رواوە.
 )                                      تۆ هیوامی بە سەد مانا(.
   هەر وەها بەم ژیانە زهرەمارە
        داهاتووم
            بڵێی بە دووریت دابێم ؟

نازانم دەرگا بکەمەوە یان پەنجەرە
بۆ بینینت ؟

بە کام تلیاک پەژموردەیی
ئەم باخچەیەم سارێژ بکەم.
لە کوێی رۆحی ئارەق کردووم بتشارمەوە.
///
   لە بانیژەی خەیاڵەوە
بۆ درێژایی عەشق ئەڕوانم
چەندە بێچارەێە عەشق

   لە پلووسکی شێعرستانەوە
گوێ بۆ هەناسەکانی شاعیرێک هەڵدەخەم
چەندە گوناحە شاعیر.

                ( دڵەی دێوانەم هەر تۆش پەسینە )

    چاوم
شەقامێکی پێ خاوسە و
لە دووت هەر دێ.
 جیایی
بێ رەحمانەترین ماچە.
باوەشت بێ رەحمانە ئاوەڵایە
بێ رەحمانەش تامەزرۆم ئەکەن بە
بۆنی باران
 پارکیش لە خۆڕایی پارک نییە
پارکیش ( شاهیدە )
بۆچی ؟!

  پرسیارێک:
لە دوو کۆتری زەخمی
فڕین دەست پێ ئەکا.
     ئاها
ئیستە زانیم
رێگا
لە تۆوە دەست پێ ئەکا.
*
ئەز
  بۆ پەیژەیەک شەکەتم
               تا سەربەرزی ،
 بۆ پشوودانێک درێژ
یان ( ئەبەدی ).

   قژت
بکە بە ئاڵا
بۆ سەروەریم،
   قژت
چادرێکە لە نیشتمان.

کە هاتیەوە
کالیسکە یەکت بۆ ئەکەمە نیشتمان،
شەرابێکت بۆ هەڵدەخەم
دوایی پێکەوە بینۆشین ،
                    شەرابێک لە شەرەفی شەوبۆکان

هیوام !
عەشقەکەی تۆ کریستاڵە
ئەسپێکی
لە تەباری
غار.
*
       غەریبی

    غەریبی بێوەژنێکی ماندووە
          کچێکە بی تاقەت و یاخی

کەس وەک ئێواران لە غەریبی ناگات
کەس وەکوو « با » بە فیکە گۆرانی بۆ غەریبان ناڵێ،
غەریبی نازناوی فەرامۆشییە
تۆ هەموو شتێکت بەزاند
غەریبیش بکوژە
ئەی گوڵ .

)        هیوا(
تاریکی ئاوەدان ئەکاتەوە
باران لە گەڵ شڤرەی مێخەک
تەفسیرەکات
هیوا هەر خۆی نییە
کچێکە لە فەلسەفەی مێخەک
               لە وڵاتی خۆشەویستی
                 
                              گوڵان 2007