ئێستاکە
لەمنداڵیدا
خۆزگەگورگێک
ئەی خوارد.
(ئەمساڵیش درێژئەکێشێت)
   پابلۆ نرۆداش ئەڵێ:
ئەی مردن لەبەهەشتەوە
              دێتەدەرێ؟!
×
عەشق
کورتەو
بیرچوونی توێش درێژ.

(عەشقە کان لەبەر باران ژەنگ ئەهێنن)
            ژیان
        گوناحێکی بێ لەزەتە
باوک مووچەیەک نانی لەبیر چووە.
منیش
زۆر حەز دەکەم بڵێم :
هەموو لەشم تەڕی ڕۆژە.
ئەی سێ شەممەو
چوارشەممەو
شەممەو
یەکشەممە چی ؟
کورە
من هێشتاکە لەچوار شەمە سورترم!؟
یێم خۆشەلەگەڵ
ج
ا
د
ە
بڕۆم تا
جادە
بۆکوێ