جادە کان
          لەکوێوە
                   دەست پێ ئە کەن!؟
(دیوار موش دارد    موشم گوش دارد)
ئەم شارە
ماڵە کانیان دیواری
پێوە نە ماوە.

خۆشکەکەم سەیری  فیلمی (بێ وەفا)
                            ئەکات.
حەوشەکەمان
ماوەیەکە
شەرم لەبێ شەرمی ئەکات.
تۆخوا
ئەم جارەش هاتیەوە
کەمێک هاتنتم بۆ بێنە.

دیسان بۆسەفەر ئەڕۆم .
هەرئەترسم
شتێکم
بە جێ هێشتبێت
ئەرێ نازانم
بۆلێرەدا
هەمیشە
لەترسین
زۆر ئەترسم.

(ڕن مع العُسری …)